دژە تیرۆری کوردستان دەربارەی هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر هەولێر ڕونکردنەوە دەدات

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هەواڵەکان بێ بنەمان.

ئەمشەو پێنجشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، "لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک ڕووی نەداوە و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتە خوارەوە".

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش ڕایگەیاند "دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لیکۆڵینەوەن و دواتر زانیارییەکان ئاشکرا دەکەن".

ئەم ڕاگەیاندنەی دژەتیرۆری کوردستان لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا.


PM:09:18:18/01/2024