باڵیۆزی بریتانیا له به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، "له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌ی دوشه‌ممه‌ی رابردوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌دار و بازرگانی كورد، هاوڵاتیه‌كی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانیا كوژراوه".
ستیڤن هیكنز باڵیۆزی بریتانیا له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی "thenationalnews" ڕایگه‌یاند، كه‌ره‌م میخائیل هاوڵاتی بریتانی له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر كوژراوه كه ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی بازرگانی كورد كرایه ئامانج، له‌كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان روی له‌هه‌رێمی كوردستان كردبوو".
كه‌ره‌م میخائیل كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مه‌ناهیل ره‌یانی هه‌بوو، له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌دا به‌شداری له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كردوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
باڵیۆزی بریتانیا دوپاتیكرده‌وه، ده‌یڤد كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، حسێن ئه‌میر عهبدولههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی له ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له‌نده‌ن له كوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه بریتانییه ئاگاداركردۆته‌وه و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری چه‌ند وڵاتێك وه‌سفیكردوه.
بنه‌ماڵه‌ی كه‌ره‌م میكائیل پشتڕاستیان كردۆته‌وه، كوژراوه‌كه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به مۆسادی ئیسرائیلی یان هیچ لایه‌نێكی بیانییه‌وه نییه و جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر بێ بنه‌مایی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی گوایه ئه‌وانه‌ی له ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی بون سه‌رقاڵی سیخوڕی بوبن بۆ ئیسرائیل.
درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج و بەو هۆیەوە (١٠) هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.