سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنەکە بەسەر ژاپۆن دەکات

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، عەدنان دەرجال، پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گرنگەی کرد کە یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بەسەر ڕکابەرە ژاپۆنیەکەیان لە لوتکەی یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەم بەدەستیان هێنا،ئەمەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

 سەرۆکی فیدراسیۆنەکە وتی: پیرۆزبایی  دەکەم ئەمڕۆ شێرەکانمان یارییەکی نموونەیی و نایابیان پێشکەش کردو ڕێنماییە تەکنیکییەکانیان جێبەجێ کرد کە ڕاهێنەرەکەیان خیسوس کاساس داوای لێکردن ، و سەرکەوتوو بوون لە پێشکەشکردنی یەکێک لە یارییە جوانەکان، و توانیان، بە ئاستی پیاوانەیان، سەرکەوتنەکە بڕفێنن.

 ئاماژەی بەوەشکرد: سەرکەوتنی شێرەکان بەسەر هەڵبژاردەی ژاپۆن کە یەکەم کاندید بوو نازناوەکە بباتەوە، یاریزانەکانمان وەک پاڵەوان لە یاریگادا خۆیان سەپاند، هەروەک چۆن جەماوەرە زۆرە نایابەکەمان هانی یاریزانەکانمانیان دا و پشتگیریان دەکرد بەدرێژایی یارییەکە .

 سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، عەدنان دەرجال، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ستایش بۆ خودا بۆ ئەوەی بەدەست هاتووە، گرنگترین شت ئەوەیە کە درێژە بە ڕێگاکە بدەین و ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنین، ان شاءاللە.


PM:05:54:19/01/2024