ترس هه‌ستێكی سروشتیه له ناخی هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی‌دا هه‌یه، ئه‌و هه‌سته‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ژیان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی و جێگای مه‌ترسی.
لەوبارەیەوە دکتۆر هەژار عوسمان پزیشکی پسپۆڕی دەروونی و کەسایەتی دیار و مامۆستای زانکۆ، لە بەرنامەی (دەرووناسی بە ئاسانی بەوردی) کە هەموو ڕۆژانێکی هەینی لە سایتی (سپی میدیا) بڵاودەکرێتەوە، ڕایگەیاند" ترس لە شتە نادیار و ناڕۆشن و ناڕوونەکان یەکێکە لەو شتانەی کە لە پێنج ئەندامەکەی جەستەماندا نایبینین، بەڵام ترسێکی زۆرمان هەیە لێی کە بۆی هەیە ترسی ئاینی بێت یان ترسی نائاینی بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ترسی ئاینی لە شتە نادیار و ناڕۆشنەکانە بۆنموونە ترس دوای مردن یان ترس لە چاوی پیس کە لەناو مسوڵمانان باوە کە بۆی هەیە ببێتە هۆی نەخۆشی و ژیانی ئەو کەسە تێک بدات.
ڕوونیشیکردەوە، ئەمجۆرە ترسە بە ڕاهێنان و چارەسەری دەرونی چارەسەر دەکرێت.