دوای ئەوەی منداڵێک لە هێرشێکی هەولێردا گیانی لەدەستدا، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەکات و داوای ڕوونکردنەوە دەکات.
هانکێ بروینس وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، ئەمڕۆ هەینی لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگه‌یاندووە" قسه‌م له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عهبدولههیان هاوتا ئێرانیهكهم كرد، بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی ساوای هۆڵندی كه به‌هۆی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا".
راشیگه‌یاندووە" باڵیۆزی ئێران له هۆڵەندا بانگهێشتكرد، بۆ پێدانی نیگه‌رانی و وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی روداوه‌كه، مردنی منداڵێكی ساوا كه ته‌مه‌نی له ساڵێك كه‌متره، به‌ڕاستی روداوێكی دڵهه‌ژێنه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا هەر لە پەیامەکەیدا ئیدانەی هێرشه‌كه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر كردووه.