"دەسەڵاتدارانی هەرێم رۆژنامەنوسان بە تیرۆر و دژ بە دەوڵەت تۆمەتبار دەکات"

رێکخراوی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان ناسراو بە (سی پی جەی) ڕایدەگەیەنێت" ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر و سعودیە و مەغریب، رۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی بە تیرۆر و دژ بە دەوڵەت تۆمەتبار دەکات". 

خانم ئارلین گێتز سەرنوسەری کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە" هەرێمی کوردستان هاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب، لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنانی هەواڵی ناڕاست، تیرۆر و تۆمەتی دژە دەوڵەتیان لە دژی ڕۆژنامەنووسان فراوانترکردووە". 

دەشڵێت" دەسەڵاتدارانی میسر بە بەردەوامی یاسایەک بەکاردەهێنن کە دەستبەسەرکردنی زیندانییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ پێش دادگاییکردنیان، هەروەها بە تۆمارکردنی تۆمەتی زیاتر، ماوەی دەستبەسەرکردنیان زیاتر درێژ دەکەنەوە، هەروەها سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیرکردنی ١٠ رۆژنامەنوس". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێرانیش، ئامارەکانی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا وەک خراپترین زیندانی ڕۆژنامەنووسان دەستنیشانکرا لە دوای هەڵمەتی سەرکوتکردنی میدیایی بۆ ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی سەریهەڵدا، زۆرێک لەو ٦٢ ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەی کە لە لیستی سەرژمێری ٢٠٢٢دا ناویان هاتبوو بە کەفالەت ئازادکران و چاوەڕێی ڕۆژی دادگاییکردن یاخود تۆمەتبارکردنیان دەکەن.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" کەمبوونەوەی ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئاماژە نییە بۆ دەستهەڵگرتنی ئێران لە سەرکوتکردنی میدیا، بەڵکو دەسەڵاتدارانی ئێران وەڵامی ئەو ڕاپۆرتە زۆرانەیان داوەتەوە کە لەسەر مافەکانی ژنان بە تایبەت بە ئامانجگرتنی ژنە ڕۆژنامەنووسە دیارەکان بڵاوکرانەوە کە دەیانویست بیانکەنە نمونە و وانە بۆ ئەوانی دیکە". 


PM:09:31:19/01/2024