ئەمڕۆ شەممە لە دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر لە ١٦ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکی خۆپشاندان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی خۆپشاندان لەم پایتەخت و شارە ئەمریکی و ئەوروپیانە (بهرلین، دۆسلدۆرف، هانۆڤهر، هامبۆڕگ، ڤۆلسبۆڕگ، لهندهن، ئهمستهردام، پاریس، ئۆسلۆ، هیلسیكی، بڕۆكسل، ڤێنا، كۆپنهاگن، واشنتۆن، ستۆكهۆڵم، ئهسینا و جنێف) ئەنجام دەدەن، و داوا دەکەن وەکو ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی بە ئاڵای پیرۆژی کوردستانەوە بەشداری بکەن.
خۆپشاندانەکان کاتژمێر١:٣٠ لەم وڵاتانای ئەوروپی و ئەمریکی دەست پێدەکات.
شەوی دوشەممە ١٥ی کانونی دووەم چەند شوێنێکی سڤیل و مەدەنیی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرانە ئامانج و مووشەکباران کران و لە ئاکامی ئەم هێرشانە ٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا وژمارەیەکیش بە سەختی برینداربوون، و زیانێکی زۆری مادیی بە هاوڵاتییانی نزیک لەو شوێنانە کەوتووە.