"بە سیاسیکردنی بودجە و موچە، بەهۆی سیاسیەتی هەڵە و ئابوری سەربەخۆیە"

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕایدەگەیەنێت" بە سیاسیکردنی بودجە و موچە، بەهۆی سیاسیەتی هەڵە و ئابوری سەربەخۆیە"، دەشڵێت" دوای روخانی بەعس هیچ كاتێك بەهێندە ئێستا قەوارەی هەرێم لە بەردەم مەترسی دابەشبون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە". 

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ میانی پێشکەشکردنی وتارێكدا له‌ دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند" هیوادارم دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان گۆڕانكاری بهێنێته‌ كایه‌وه‌ له‌ شێوازی كاركردن و ئه‌دای دامه‌زراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزكی گونجاو بۆ نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر له‌ هاوڵاتیان". 

وتیشی" داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌ین كه‌ كۆنفرانسی دووه‌م له‌به‌ر زۆر هۆكاری ناوخۆیی و بابه‌تی له‌ كاتی خۆیدا نه‌به‌سترا، به‌ڵام بۆ كاری راست و گه‌شه‌پێدان و هه‌ستانه‌وه‌ی گۆڕان هیچكات دره‌نگ نییه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ باشتركردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و میلله‌ته‌كه‌مان بنێین". 

عومەری سەید عەلی ڕاشیگەیاند" مامەڵەی یەكێتی و پارتی لە بەغداد بۆ خۆیان یان هەریەكەیان بە تەنها وایانكردووە رۆڵی لایەنەكانی تر پشتگوێ بخەن و لە هەوڵی پلە و پۆستدابن بۆ خۆیانن"

دەشڵێت" بە سیاسیکردنی بودجە و موچە، دەرئەنجامی سیاسیەتی هەڵە و ئابوری سەربەخۆیە و بۆیە بەردەوام دەسەڵاتدارانی بەغداد هەوڵ بۆ بچوکردنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم دەدەن و هاوڵاتیان باجەكەی دەدەن".

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای روخانی بەعسەوە هیچ كاتێك هێندەی ئێستا قەوارەی هەرێمی كوردستان لە بەردەم مەترسی دابەشبون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە و مەترسی وڵاتانی هەرێمی لەسەر حكومەتی هەرێم زیاتر بووە، بە تایبەت دابەشبوونی دوو حزبەكەی هەرێم بەسەر وڵاتانی هەرێمی. 

"بەشێكی شكستی جێبەجێنەكردنی كارنامەی ئەم كابینەیە رووی تیمە حكومییەكەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێتەوە كە نەیانتوانی كاریگەریان هەبێت لەسەر جێبەجێكردنی كارنامەكەی گۆڕان لە حكومەت". (
رێكخەری گشتی گۆڕان وادەڵێت)


PM:03:40:20/01/2024