رێژەی بارانبارینی ئەو شەپۆلە نوێیە بڵاودەکرێتەوە کە هەرێم دەگرێتەوە


پسپۆرێکی بواری کەشناسی کۆی رێژەی بارانی بارینی  پێشبینیکراو لە ٢٢ی مانگەوە تا ٢٨ ئەم مانگە کانوونی دووەم بڵاودەکاتەوە.

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، رایدەگەیەنێت" لەماوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی چالاکی دەریای ناوەراست و سوور بە چەند قۆناغێک لە شەپۆلی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لە ٢٢ی مانگەوە بۆ ٢٨ مانگ رێژەی بارانی چاوەروانکراو بەم شێوەیە دەبێت:

سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچە نزمەکانی ٣٠  بۆ ٥٠ ملم. ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە ٥٠ بۆ ١٠٠ ملم زیاتر دەبارێت.

سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچە نزمەکانی ٥٠ بۆ ٧٠ ملم  دەبێت، ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە ٥٠ بۆ  ٩٠ ملم زیاتر دەبێت.

سەنتەری پارێزگای دھۆک و ناوچە نزمەکانی ٣٠ بۆ ٦٠ ملم دەبارێت، ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە ٦٠ بۆ ١٠٠ ملم زیاتر دەبارێت.

سەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچە نزمەکانی ٤٠ بۆ ٨٠ ملم دەبێت، ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە ٨٠ بۆ ١٣٠ ملم زیاتر دەبارێت .

سەنتەری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی ٢٠ بۆ ٤٠  ٤٠ ملم زیاتر .

ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین ٦٠ بۆ ١٠٠ ملم زیاتر .

ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ٢٠ بۆ ٥٠ ملم زیاتر  دەبارێت. 

کەشناسان پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەفربارین روو لە هەرێم بکات و بەفر لە سەنتەری سلێمانی و چەند شوێنی تر ببارێت.



AM:12:14:21/01/2024