لە سێمێل سۆپای ماڵێک تەقیەوە و حەوت کەس بریندارن

لە گوندی هاجنسی لە قەزای سێمێل، بەهۆی تەقینەوە و گڕگرتنی سۆپای غاز، ماڵێک ئاگری گرت بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لە قەزای سێمێل ئاگر لە ماڵێکی گوندی هاجسنێ کەوتووەتەوە کە بەهۆیەوە حەوت ئەندامی خێزانێک تووشی هەناسە تەنگی بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کەس لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی زۆپای غازەکەوە بووە و ئەندامانی ئەو خێزانەش لە ژوورەوە بوون و تووشی هەناسە توندی بوون، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگارکراون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


AM:09:58:23/01/2024