ئەمریکا هێرشێکی نوێ دژی میلیشیا شیعەکان لە چەند شارێکی عێراق ئەنجام دەدات

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە چه‌ند پێگه‌یه‌كی حزبوڵڵای عێراقی بۆردومانکران". 

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە میلیشیاکانی حیزبوڵا لەسەر داوای ئێران ئەنجامیانداوە، لە ناویشیاندا دوایین هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، سێ شوێنمان لە هەریەک لە پارێزگاكانی (ئەنبار و بابل) بۆردومانکرد کە ئەو میلیشیایانە بەکاریاندەهێنا". 

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار دوو پێگەی سەرەكی چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووەتە ئامانج كە یەكێكیان لە قەزای قائیمی ئەنباربووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هێرشێكی دیكەشدا بۆسەر (باڵەخانەی مەشق و راهێنانی سەر بە هێزەكانیان لە بابل چەكدارێكیان كوژراوە و دوو چەكداری دیكەش بە سەختی برینداربوون. 

هەروەها لە وەڵامی هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپی مقاومەی ئیسلامی بنکەی سەربازی ئەمریکی (کۆنیکۆ)یان لەسەرایا موشەک بارانکرد.

لای خۆشیەوە قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت" هێرشكردنه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراقه‌". 


AM:09:27:24/01/2024