پلانێکی مەترسیداری پێرێز دژی ڤینسیۆس ئاشکرادەبێت

  ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی کیلیان مباپێی یاریزانی فەرەنسی پاریس سانجێرمان بۆ ڕیال مەدرید کرد کە کاریگەری لەسەر داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی تیپی شاهانەی بەڕازیلی دەبێت، چونکە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات وەک چۆن گرێبەستەکەی لە باخچەی شازادەکان کۆتایی دێت.

 ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ڕەنگە وادەی بەسەرچوونی ڤینیسیۆس لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نزیکتر بێت لەوەی یاریزانەکە خۆی چاوەڕێی دەکات، ئەمەش دووبارەبوونەوەی ئەو شتانەیە کە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ڕوویدا.


 هەواڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێرێز مباپێ وەک ژمارە یەکی ڕاستەقینە دەبینێت، بۆ ئەوەی شانبەشانی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئاورێلیان چۆامینی و جود بێلینگهام بێت لەداهاتوودا.


PM:12:24:24/01/2024