تورکیا گەورەترین پرۆژەی بەخێوکردنی مەروماڵاتی لە ئامێدی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا پرۆژەیەکی بەخێوکردنی مەروماڵاتی لە گوندی سەرگەلێ بۆردومانکرد. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، دوێنێ هێزە ئەمنییەکان خاوەنی پرۆژەکەی ئاگادارکردبووەوە ژە مەروماڵاتەکەی ببات و گوندەکەش چۆڵکرابوو کەمێک پێش ئێستا ئەو پرۆژەیە کە یەکێک بوو لە گەورەترین پرۆژەی بەخێوکردنی مەروماڵات لە دەڤەری ئامێدی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانیکردووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەیە، تورکیا سێ بۆ چوار جار بە روکێتی زۆر گەورە ئەو پرۆژەیەی بۆردومانکردووە کە بە تەواوی پرۆژەکە لە کارکەوتووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر پرۆژەکەی هاوڵاتییەک بە ناوی (پێشکەڤتی سەرگەلی) کەوتووە، لە ئێستاشدا سوڕانەوەی فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بە ئاسمانی سنورەکە دەسوڕێتەوە. 

ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە کەمتر لە (٣٠٠ بۆ ٤٠٠) مەتر لە گوندی سەرگەلێ دوورە پڕۆژەکە یەکێکە لە گەورەترین پرۆژەی بەخێوکردنی مەروماڵات کە خاوەنەکەی زیاتر لە (٤٠٠) سەر مەڕی هەبووە. 


PM:05:57:25/01/2024