ئەمڕۆ شەممە ئاگر له ماڵێكی سنووری پارێزگای دهۆک كهوتهوه و بههۆیهوه شهش کەس بوونە قوربانی كه سهرجهمیان ئهندامى خێزانێكن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی كواشێ لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن، لە پڕۆژەیەكی پەلەوەریدا لە پارێزگای دهۆک كاریان كردووە.