فارس عیسا: هیچ کێشەیەک لە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکەدا نییە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند" وەزیری دارایی عێراق پێی وتوون؛ هیچ کێشەیەک لە ناردنی 618 ملیار دینارەکەدا نییەو، بەمزووانە رەوانە دەکرێت".
 
ئەمڕۆ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی" قسەمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، بە ئێمەی راگەیاندووە: هیچ کێشەیەک لە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نییە".

نوێنەری حکومەتی هەرێم دەشڵێت " ئەگەر هیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەکەن، لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەکە دەگات".  

ئەوە لە کاتێکدایە کە سێ مووچەی ساڵی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم فەوتاون، هەروەها ٤٥ رۆژیشە مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، هاوکات رۆبەرۆژیش خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان و کەرتە حوکمییەکانی تر لەهەرێم لە فراوانبووندایە.



PM:05:55:28/01/2024