ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووەم لە سنورى پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک كوژرا و كەسێكى دیکەش برینداربووە.
بەپێى زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەى ئەمڕۆ له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنەماڵە له مسێریکی سنوری قه‌زای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆك، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ڕووداوەکە هێزه ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک گه‌یشتنە شوێنی رووداوه‌كه و به‌دواداچوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه نه‌زانراوه.