ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان: ناوی ئارتێتا لەسەر مێزەکەیە بۆ شوێنی چاڤی

لەوەتەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا نیازی جێهێشتنی یانەکەی ڕاگەیاند، قسە و باسەکان لەسەر ئەوە بڵاوبوونەتەوە کە جێنشینی ئەگەری کێ دەبێت.  قسە و باسەکان لەسەر ناوی ژمارەیەک یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بوو، لەنێویاندا مایکل ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسناڵ.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئارتێتا بەشێک لە دەوروبەرەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ڕەنگە بۆ ئێستا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی لەگەڵ ئارسناڵ بهێنێت، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوامە، بەڵام پەیوەندی باشی نێوان خۆی و یانەکە ڕەنگە ئیدارەی یانەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ئاسانکاری بۆ دەرچوونی بکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئارتێتا بە نهێنی ئەم بابەتەی دەربڕیوە، تا ئێستاش هیچ بەرپرسێکی بەرشەلۆنە بە فەرمی پەیوەندیی لەگەڵدا نەکردووە، بەڵام خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە زۆر ڕێزی لێدەگرێت و توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە داهاتوودا لە خۆیدا دەبینێت.

 لەلایەکی دیکەوە تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی ڕەتیکردەوە هیچ نیازێکی ئارتێتا هەبێت بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕاهێنەرایەتی ئارسناڵ جێبهێڵێت.


PM:02:06:29/01/2024