ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە (١١) بڕگە لە خۆدەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا سێ بڕگه‌یان تایبەتە بە ده‌نگدانی سێ پرۆژه‌یاسا، بڕگه‌یه‌كیشیان په‌یوه‌سته به بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می ده‌سته‌ی ده‌ریای عێراق ژماره ١٨ی ساڵی ٢٠١٨ ده‌كرێت.