بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هه‌رێمی كوردستان و پنتاگۆن رێککەوتون

ئەمڕۆ سێ سەممە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی پنتاگۆن وهەرێمی کوردستان لەبارەی پێشکەوتنەکان لە یەکخستنی پێشمەرگەدا بلاوکرایەوە و تێیدا ئەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێم دووپاتکردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا ئاماژە بەوەدراوە کە بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ تێکشکاندنی یەکجاره‌كیی داعش، هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا لەسەر پابەندبوونی هاوبەشی درێژخایەن رێکكەوتن.

دوێنێ بەرپرسانی باڵای هەرێم و ئەمریکا کۆبوونەوە سەبارەت بە پرسی پێشمەرگە و پستیوانییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، هاوکات ئەمڕۆ سێ شەممە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بۆ ساڵی داهاتوو کراوە، ئەوەش وەک بەشێک لە پابەندبوونی هاوبەشی ماوەدرێژ بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

رۆژی 29-1-2024 بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوەی "لیژنەی جێبەجێکاریی ئاراستەکردنی پێشمەرگە”یان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.

لیژنەکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکانی تایبەت چاکسازییەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە، هەروەک چۆن لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە کە لە ئەیلوولی 2022 نوێکرایەوە.

لیژنەکە چاوخشاندنەوەی بەو پێشکەوتنانە کرد کە بە ئاراستەی چاکسازیی پێشمەرگە کراون و رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بۆ ساڵی داهاتوو، ئەوەش وەک بەشێک لە پابەندبوونی هاوبەشی ماوەدرێژ بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە مەبەستی پێکهێنانی هێزێکی پیشەیی و کاریگەر بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی باشی لە بوارەکانی ئابووری و رێکخستنی پێکهاتەی هێز ئەنجامداوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش چاویان لە پێشکەوتنی بەردەوامی هەوڵەکانی چاکسازییە وەک ئەوەی لە یاداشتنامەکەی ساڵی 2002ی نێوان وەزارەتی بەرگری و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە. ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ خەڵکی عێراق دەبێت، لەوانەش خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش کاتێک خەریکی بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز، سەقامگیر و خاوەن سەروەرین.


PM:08:22:30/01/2024