لە کەلار ٥ کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیر دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان پێنج كەسی بە تۆمەتی قوماركردن لە نێو كافتریایەكی قەزای كەلاردەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" دوای وەرگرتنی زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد و چاودێریكردن لەلایەن بنكەی پۆلیسی شەهیدان و مەفرەزەی حەرەكاتی بەشی پۆلیسی كەلارەوە پێنج تۆمەتبار لە نەتەوەی عەرەب لەنێو كافتریایەك لە قەزای كەلار بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیركران".

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە" دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە كە قوماریان كردووە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (٣٨٩) بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پۆلیس ئاگاداری خاوەن كافتریاكانی سنووری گەرمیان دەكاتەوە لە هەر كافتریایەك قوماربكرێت بە بڕیاری دادوەر كافتریاكەی دادەخەرێت و خاوەنەكەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.



PM:09:19:30/01/2024