ئەمڕۆ ئاگر لە قوتابخانە و خوێندنگەیەکی شاری کەرکوک کەوتەوە و تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كهركوك، ڕایگەیاندووە" بهیانی ئهمڕۆ ئاگر لە بینایهكی خوێندن كه دوو دهوامی قوتابخانهی رێبازی سهرهتایی و خوێندنگهی راستی كوڕانی ئامادهیی تێدایه کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە لە ژووری بەڕێوەبەری خوێندنگەکە کەوتووەتەوە و توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش ئەنجامی ڕووداوەکە ڕانەگەیەندراوە.