لە سلێمانی نرخی مۆلیدە بۆ مانگی یەکی ڕابردوو دیاری‌کرا و گۆڕانکاریش لە خشتەی کارەبادا دەکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٢ دینارە".
ڕوونیشیکردەوە کە نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدە‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان ١٣،٥٠٠ بۆ ١٤،٥٠٠ دیناره، بەوپێیەی مۆلیدەکان لە نێوان ٣٢٠ بۆ ٣٤٥ کاتژمێر کاریان کردووە و به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدە‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە هەندێک شوێن بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکانیان لە ٧ی بەیانی بۆ ١ی شەو بووە، بۆیە نرخی ئەمپێریان لە نێوان ١٨.٠٠٠ بۆ ١٩.٠٠٠ دینارە.
ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخی ئەمپێریان ٢١.٠٠٠ بۆ ٢٣.٠٠٠ دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند" خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی شوبات گۆڕانکاری تێدادەکرێت، لەنێوان ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٧:٠٠ تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن.
رۆژانی هەینی و شەممە پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕی بۆ ١ی شەو کاردەکەن.