بەرەسمی لیژنەی ناوبژیوانی ئاسیا ئاشکرایکرد بۆچی ئەیمەن کارتی سووری وەرگرت

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڕیارەکانی عەلی ڕەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی سەبارەت بە وەرگرتنی کارتی سووری ئەیمەن حسێن ڕوون دەکاتەوە:

 یەکێتیەکە دەڵێت :" کارتی زەردی یەکەم بە یاریزانەکە لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراو لە گێمی یەکەمدا درا، ئەمەش لە ئەنجامی (ناڕەزایەتی بوو جا چ زارەکی بەوشە بێت یان ڕەفتاری تر).

 هەروەها کارتی زەردی  دووەم لە خولەکی 77 دا بە یاریزانەکە درا بەهۆی (دواکەوتنی زۆر لە دەستپێکردنەوەی یاریەکە)، بەمەش کارتی سوور بۆ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی ژمارە 18، ئەیمەن حسێن درا، لە ئەنجامی ئەنجامدانی پێشێلکاری دووەم کە شایەنی ئاگادارکردنەوەیە.
 
 یەکێتیەکە هەروەها وتیشی " بڕیاری دەرکردنی کارتی دووەم بۆ یاریزانی عێراقی ژمارە 18، ئەیمەن حسێن، لە خولەکی 77دا لەسەر بنەمای مادەی 12 (سەرپێچی و هەڵسوکەوتی نادروست - کرداری دیسپلین: دواخستنی دەستپێکردنەوەی یارییەکە) بوو، کە ناوبژیوان دەبێت هۆشداری بۆ دەربکات ئەو یاریزانەی کە لەڕادەبەدەر دەستپێکردنەوەی یارییەکە دوادەخات.
 
 لەکۆتایدا هاتووە" کارتی زەردی دووەم کە بە ئەیمەن حسێن درا، بڕیارێکی دروست بوو لەلایەن ناوبژیوانەوە، بەپێی یاساکانی یارییەکە.


PM:12:45:02/02/2024