ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرانتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنی سەبارەت بە چەند پرسێك و لە نێویشیاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤لە دەباشان بەڕێوەدەچێت و تێیدا دەربارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا، هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.

شاندی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات و شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیە.


AM:09:41:04/02/2024