ئەو کەسەی بە ئۆنلاین شامپۆی "خراپی" فرۆشتبوو بە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی ئۆنلایەنەوە شامپۆی "خراپی" بە هاوڵاتییەک فرۆشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمشەو یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ‌ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد".

ئەوەش هاتووە" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،ك،ح ناسراو بە ح ،س لەدایكبووی ١٩٩٢) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤١٦) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە". 


PM:07:53:04/02/2024