بەرەبەیانی ئەمڕۆ میلیشیا شیعەکان بۆردومانی بنکەی ئەلعومەریان لە سوریا کرد

بۆ دووەمجارە دوای بۆردومانەکانی ئەمەریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە میلیشیا شیعەکانی کە خۆیان بە ( مقاوەمەی ئیسلامی) دەناسێنن، بۆردومانی گەورەترین بنکەی هێزەکانی ئەمەریکایان لە کێڵگەی ئەلعومەر لە سوریا کرد.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە زانیاری سەرەتایی هەیە کە زیانی گیانی لەو هێرشە کەوتۆتەوەو چەند چەکدارێکی هەسەدە کوژراون ، بەڵام بە تەواوی نەزانراوە چەندەو، کیڵگەی ئەلعومەر بە گەورەترین بنکەی ئەمریکییەکان لە ناو خاکی سوریا دادەنرێت.

هاوکات میلیشیاکان رایانگەیاند کە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئەلعومەر.

کۆتایی هەفتەی رابردوو رۆژی هەینی ئەمەریکا ئۆپراسیۆنێکی فروانی ئاسمانی و مووشەکیان کردە سەر سوریا و عێراق لە کۆی ٨٥ ئامانجی میلیشیاکان ٨٤ ئامانجیان لەناوبردوو، یان زیانی پێگەیاندن و، ١٣ چەکداری میلیشیاکان کوژران و بە دەیانی تر بریندرابوون.



AM:08:18:05/02/2024