بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایان و فەرمانبەران له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد

کەمێک پێش ئێستا حزبی شیوعی کوردستان، بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە هەولێر گردبوونەوە. 

یەپێى زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حزبی شیوعی کوردستان بۆ پشتگیریكردن له‌ داواكاریەکانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌ شاری هه‌ولێر خۆپیشاندان و نارەزایەتییان ئەنجامدا. 

لە خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌كه‌دا هێزێكی ئه‌منی له‌ ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندەران بڵاوه‌پێكراوه‌، بەڵام تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و داوای دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان له‌ كاتی خۆیدا دەکەن، هاوکات داوای گێڕانەوەی پاشەکەوت و پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەکەن. 

هەرچەندە دوێنێ مووچە دابەشکرا، بەڵام لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆش بۆجارێکی دیکە خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە شار و شارۆچکەکان ئەنجامبدرێت.


AM:11:01:05/02/2024