پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

پەروەردەی پێنجوێن دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند و داواش لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند" ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانی دەکەین دەوام دەستپێدەکاتەوە''.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو (٧ی شوباتی ٢٠٢٤) دەوام دەستپێدەکاتەوە و داواشی لێکردن پەیوەندی بە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەن.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جەخت لە بەردەوامبوونی بایکۆت دەکەنەوە و ئەمڕۆش لە چەند شارۆچکەیەکی سنووری بایکۆت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.


PM:02:50:05/02/2024