شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەگاتە هەرێمی کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی زانیاری لەبارەی شەپۆلێکی بەفر و باران ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لە ١٥ بۆ ٢٣ ئەم مانگە ئەم شەپۆلە دەگاتە هەرێمی کوردستان".

شارەزای بواری کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" لەماوەی رۆژانی ١١ بۆ ١٣ی مانگ دۆخێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا ڕوودەکاتە ناوچەکانی باکوری سعودیە و باشور و رۆژئاوای عێراق خۆی ئەبینێتەوە لە ھەورە بروسکە و تەرزە و بارانی ھەرەمەکی وەک دەستپێکی کەشی بەھارە لەو ناوچانەدا کاریگەری ئەم حاڵەتە تا ئێستا پێشبینی ناکرێت ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەھۆی بوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەکی چالاک کە لەوکاتەدا لەباکوری ناوچەکەدا ھەیە'' .

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو" لەماوەی رۆژانی ١٥ بۆ ٢٣ی ئەم مانگە پێشبینی ئەکرێت دوو نزمەپاڵەپەستۆی یەکگرتوو لە دەریای سوور و ناوەراستەوە چالاک ببێت و  دروستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیری بەھێزی بەرگەھەوای لێبکەوێتەوە بەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی شام و سعودیە بەھاتنی بارستە ھەوای شێداری گەرم کە بارانێکی زۆر بۆ سەرتاسەری ناوچەکان ئەرەخسێنێت بەشێوەیەک دابارینەکان زیاتر بە لێزمە باران و تەرزە بارین ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی ھەورە بەھێز ناجێگیرە بە بروسکەکان". 



PM:04:20:05/02/2024