باشترین کات بۆ خواردنی میوە کەیە؟

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنێت" بۆ خواردنی میوە باشترە کاتەکانی تر نەخورێن، چونکە زیانی تەندروسیان هەیە".

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک، بڵاویکردەوە، میوە هەر کاتێک بخورێت سوودی هەیە بۆ مرۆڤ بەڵام زۆرینەی پسپۆڕان کۆکن لەسەر ئەوەی کە خواردنیان هەندێک کات باشترە و له هەندێک کاتی تردا دروست وایە نەخورێن، بەمجۆرە:

١. باشترین کات بۆ خواردنی میوە بریتیە لە دوو کاتژمێر یا زیاتر پێش یان دوای ژەمە سەرکیەکان ؛ بۆ نموونە کاتژمێر ( ١٠ بەیانی ، سێی دوای نیوەڕۆ ، نۆی شەو ) چونکە ئەو کاتە جەستە پێویستی بە وزە و خۆراک هەیە و مرۆڤ هەست بە برسیەتی و بێهێزی دەکات.

٢ . راستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەکان نابێت میوە بخورێت چونکە رەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سک ، قرقێنە ، دڵەکزێ.

٣ . لەگەڵ ژەمە سەرەکیەکان نابێت میوە بخورێت چونکە مرۆڤ بێ ئەوەی بە خۆی بزانیت بڕێکی زیاتر کالۆری دەچێتە جەستەیەوە و دەبێتە هۆی زۆری کێش و قەڵەوی.

٤ . شەوان پێش نووستن بە دوو کاتژمێر دروست وایە هیچ خۆراکێک نەخورێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە زۆری برسیی بوو یا حەزی لە شیرینی بوو، دەکرێت پارچەیەک کێوی یان لالەنگی ، یان نیو هەنار بخوات، لە کیتۆ دایت سێ دەنک شلیک یا نبلوبێری یان پارچەیەک ئەڤوگادۆ.

٥ . میوەی وشکراو بڕێکی زیاتر وزەی تێدایە و خواردنی دروست نیە بۆ کەسانێک نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان کێشیان هەیە یا لە کاتی رێجیمکردندا.


AM:09:51:06/02/2024