لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە وەزیری بەرگری تورکیا و سوپا سالاری ئەو وڵاتە دەکات، ململانێکانی وڵاتەکەیان لەسەر خاکی عێراق یەکلایی نەکەنەوە.
لە دوای کۆبوونەوەی سودانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ هەریەک لە وەزیری بەرگری و سوپا سالاری وڵاتی تورکیا، لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە گرنگە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بەهێزتر بکرێت، بەشێوەیەک هەردولا بگەنە ئاسایش و سەقامگیری تەواو.
باس لەوەشکراوە، عێراق پابەندە بەو پرەنسیپە دەستورییانەی کە رێگری دەکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ، رێوشوێنی زۆریش لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر بەتایبەت لە سنوری نێوان عێراق و تورکیا.
" سودانی هەمو ئەو پێشێلکارییانەی رەتکردوەتەوە کە دەکرێنەت سەر وڵاتەکە و داواشی کردوە تورکیا خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی بەکارنەهێنێت." ( وەک لە راگەیاندنەکەی سەرۆک وەزیران هاتووە.)
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەستە بە پاراستنی پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق و پەرۆشی وڵاتەکەشی دەربڕیوە بۆ هەماهەنگی و هەواڵگری ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر