داخستنی بەشی کوردی رادیۆی سوید پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە

رۆژنامەنووسێکی دیاری کوردستان کە لە سوید نیشتەجێیە رایدەگەیەنێت" داخستنی بەشی کوردی لە رادیۆی فەرمی سوید پەیوەندی بە تورکیاوە هەیەو سازشی سویدە بۆ ئەردۆغان".

کوردو باکسی رۆژنامەنووسی ناسراوی کوردی سوید کە لە بەنچینەدا خەڵکی باکوری کوردستانە، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەفزیۆی ئاریان تیڤی، ئاشکرای دەکات کە ئەو لێدوانانە راستنین کە باس لە داخستنی بەشی کوردی رادیۆی فەرمی سوید دەگەڕێننەوە بۆ باری دارایی و نەبوونی پارە.

کوردو باسکی روونیدەکاتەوە کە ئەو پرسە " سیاسی یە"و پەیوەندی بەباری ئابوریەوە نییە، چونکە چەند زمانی تر کە سویدیی نییە، لەو رادیۆیەوە پەخش دەکرێت، بەڵام رانەگیراوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە داخستنی بەشی کوردی رادیۆی فەرمی سوید پەیوەندی بە تورکیا و چاکبوونی پەیوەندیەکانی تورکیاو سوید، وەرگرتنی ئەو وڵێ‌تەوە هەیە، لە هاوپەیمانی ناتۆ.

ئەو جەخت دەکاتەوە هەموو ئەو لێدوانانەی باس لە هۆکاری دارایی دەکەن، دوورن لە راستیەوە.

هەفتەی پێشوو بڵاوکرایەوە کە بەشی کوردی لە رادیۆی سوید بەهۆی خراپی باری داراییەوە راگیراوە.

بەشی کوردی رادیۆی سوید ٢٤ ساڵە بەرنامەکانی خۆی بە زمانی کوردی پەخش دەکات و ستافێکی کورد کاریان تێدا دەکرد، بەپێی راگەیاندنە فەرمییەکانی سوید بڕیارە ٣١ ئازاری ئەمساڵ دابخرێت.



PM:04:01:06/02/2024