وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە هەولێرن

وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر و لە لایەن وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازیان لێکرا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە'' ئێوارەی ئەمڕۆ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەخت''.

ئاماژەی بەوەشدا،  لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و پێشوازیان لێکرا.

سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ هەولێر هاوکاتە لەگەڵ هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیان دەدات.


PM:11:00:06/02/2024