هۆکارەکانى توشبوون بە شێرپەنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن

نەخۆشىی شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان و بەپێی توێژینەوەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی دەبن و لەوانەش حەوت تاوەکو ١٠ ملیۆن کەسیش بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

هۆکارە سەرەکیەکانى توشبوون بە شێرپەنجە کامانەن؟

یەکەم– گۆڕانی کەشوهەوا

دووەم– ناڕێکی سیستمی خۆراک

سێیەم– جگەرەکێشان

چوارەم– قەڵەوی

پێنجەم– دوورکەوتنەوە لە وەرزشکردن

پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن لە خۆپاراستن لە تووشبوون بەم نەخۆشیە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکان و گرنگیدان بە (سیستەمی خەو و خۆراک و وەرزش کردنی بەردەوام و پشکنینی پێش وەختە).

لە کاتی بوونی (هەر گومانێک پشکنینی خێرا) زۆر گرنگە بۆ کرداری چارەسەرکردنەکەی.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی


AM:10:46:07/02/2024