كۆڵبه‌رێكی گه‌نجی خه‌ڵكی مه‌ریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له كاتی كۆڵبه‌ری به‌هۆی سه‌رما و سۆڵەوە گیانی له‌ده‌ستدا.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" كۆڵبه‌رێكی گه‌نج به ناوی فه‌رید ڕۆبینا خه‌ڵكی گوندی چاڵیسه‌ر له سنوری شاری مه‌ریوان، له كاتی كۆڵبه‌ری له سنوری هه‌نجیرانی مه‌ریوان به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای حه‌وت كاتژمێر گه‌ڕان به دوای ئه‌و كۆڵبه‌ره‌دا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له كوێستانه‌كانی هه‌نجیران له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه دۆزراویه‌وه و بۆ نەخۆشخانە ته‌ندروستیه‌كانی مه‌ریوان گواسترایه‌وه.
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" فه‌رید ڕوبینا سێ هه‌فته پێش ئێستا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنابوو، به مه‌به‌ستی په‌یداكردنی بژێوی ژیانی، كاری كۆڵبه‌ری ده‌كرد".