"لە مانگی ئایاردا هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام دەدرێت"

جەعفەر شێخ مستەفا ڕایدەگەیەنێت" لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت". 

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنویدا ڕایگەیاند" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دراوە، سەرۆکی هەرێم لە مانگی پێنجدا ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاریدەکات و ئەگەر ڕووداوێک نەیەتە پێشەوە، لە مانگی پێنجدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت". 

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت" هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بەڵام تائێستا هەوڵەکان بێ ئەنجامبوون". 

وتیشی" لە ئێستادا تەواوی ناوچەکە رووبەڕووی قەیرانی ئەمنی بووەتەوە و تەنها عێراق نییە کە رووبەڕووی دۆخی ناهەموار بووەتەوە، ئێمەش دژی هەمووجۆرە ئاڵۆزییەکین". 


PM:03:36:08/02/2024