ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە سنووری پارێزگای کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ لە گوندی عەبادە لە سنووری لەیلان تراکتۆرێک لە کاتی کشتوکاڵکردندا وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس کە برای یەکتر بوون و بە ڕەچەڵەک عەرەبن گیانیان لەدەستداوە.
هەر ئەمڕۆ لە سنووری قەزای چهمچهماڵ، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەک گیانی لهدهستدا و سێ كهسی دیكهش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.