لە چوار شەممەوە شەپۆلێکی بە‌هێزی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی بەهێز روو لە هەرێم دەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بەهێز لە رۆژی چوار شەممەوە روو لە هەرێم بکات و تا رۆژی یەک شەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو شەپۆلە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دەگرێتەوەو، بەرێژەیەکی بەرچاو باران دەبارێت.

ئەم شەپۆلە لە کاتێدایە کە هەفتەی رابردوو تا ناوەراستی هەفتەکە شەپۆلێکی بەفروبارانی بەهێز رووی لە هەرێم کردو لە شوێنە بەرزەکانی بەفرێکی باش باری و لە پێدەشتەکان باران بارین.
 



PM:11:29:10/02/2024