سلێمانی .. ئەو کەسەی دوو هاوڵاتی عەرەبی کوشت تا ئێستا نەگیراوە

کەسێکی چەکدار لە شاری سلێمانی کە بەرپرسە دوێنێ دوو هاوڵاتی عەرەب دەکوژێت و هەڵدێت، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.

رۆژی ٩ـی شوبات لە کاتژمێر ٥ـی سەر لەبەیانی لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو هاوڵاتی لەسەر قەرزکردن بە رەگەز عەرەب لە شاری سلێمانی کوژران. 

وەک زانراوە، رووداوەکە بەهۆی قەرزارییەوە بووە، ئەو دوو کەسەی کوژراون قەرزاری ئەو کەسە بوون کە تەقەی لێکردوون کە بەرپرسە.
دوو کوژراوەکە یەکێکیان تەمەنی ٣٠ ساڵ و دانیشتووی شاری بەغدایە، ئەوی دیکەشیان تەمەنی ٤٥ ساڵ و دانیشتووی ئەنبارە.

دوای رووداوەکە بکوژەکە کە بەرپرسێکی ئەمنییە هەڵهاتووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردۆتەوە.



AM:08:31:11/02/2024