دادگای فیدراڵی بۆ ١١ هەمین جار دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەباری شێوازی هەڵبژاردنی هەرێمەوە دواخست ( نوێکراوەتەوە )


بڕیارە بوو ئەمرۆ یەک شەممە ١١ ی شوبات دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات، بەلآم ئەمە یانزە هەیم جارە دانیشتنەکەی بۆ ١٨ ی شوبات دواخست.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی زیاد جەبار و ئامانج نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.

 مادەکان تایبەتن بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن، ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان .

رۆژی یەکشەممە، ٤ ی شوبات، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵاکە کۆببووەوە؛ بەڵام  بڕیاردانی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخست، دیاریش نییە ئەمڕۆ سکاڵاکە بە شێوەیەکی یەکجارەکی یەکلایی دەکاتەوە یان نا.

ناوەندێکی زۆر لە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق ئەم دادگاییە بە " سیاسی " ناوزەد دەکەن و بڕیاردان لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش کراوەتە پرسێکی سیاسی لەو دادگایەوە.




AM:11:31:11/02/2024