بێلینگهام ژمارەی پێوانەیی بێکهامی شکاند

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید جود بێلینگهام یەکەم یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدە کە لە یەک وەرزدا زیاتر لە 15 گۆڵ تۆمار بکات لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە سەدەی بیست و یەکدا.

 بێلینگهام ئەستێرە هاونیشتیمانییەکەی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، دەیڤد بێکهامی تێپەڕاندبوو، دوای ئەوەی لە 29 یاریدا 20 گۆڵی تۆمارکردبوو، کە هەمان ژمارەی گۆڵەکانی بێلنگهامە، بەڵام تەنها لە 155 یارییدا.

 ڕیال مەدرید سەرکەوتوو بوو لە شکستپێهێنانی جیرۆنا و لەم وەرزەدا پێشەنگی خولی ئیسپانیای تاکلایەنە گرتووە.


 


PM:01:02:11/02/2024