خاوەنی هەشت مەدالیای ئۆڵۆمپی وازدەهێنێت

کچە ئەفسانەی ڕاکردنی جامایکی شێلی ئان فرایزەر پرایس ڕایگەیاند کە دوای یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەم هاوینە لە پاریس واز لە گۆڕەپان و مەیدان دەهێنێت.

 فرایزەر-پرایس تەمەن 37 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ئەسێنس”ی ئەمریکی وتی: دەمەوێت کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم وەک ئەوەی چاوەڕێی دەکەم.

 ئەفسانەی پێشبڕکێی خێرایی کە خاوەنی هەشت میدالیای ئۆڵۆمپیادە، لەنێویاندا سێ میدالیای زێڕ و 10 خەڵاتی جیهانی، ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوڕەکەم پێویستی بە منە"، ئاماژەی بە منداڵەکەی کردووە کە لە ساڵی 2117 لەدایکبووە.

 ئەو راکەرە خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادە لە پێشبڕکێی 100 مەتری لە ساڵی 2008 لە پەکین و لە ساڵی 2012 لە لەندەن، پێش ئەوەی لە ساڵی 2016 لە ڕیۆ بدۆڕێت و  (پلەی سێیەم)بوو، هەروەها لە تۆکیۆ لە ساڵی 2021 (پلەی دووەم) بوو.


ئەم راکەرە بەردەوام بوو و وتی: من و هاوسەرەکەم پێکەوە بووین پێش ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنم لە 2008، قوربانییەکی زۆری بۆ من دا. ئێمە تیمێکین،ئەوە بەهۆی پاڵپشتییەکەیەوەیە کە توانیم بەدرێژایی ئەم هەموو ساڵە ئەم سەرکەوتنانە بەدەست بهێنم. پێموایە کە لەمەودوا قەرزاری ئەوانم". بۆ ئەوەی شتێکی تر بکەیت."

 براوەی   چوار  مەدالیای زێڕی 100 مەتری  لە تۆکیۆ 2020 هەروەها ڕوونیکردەوە کە لە یارییە ئۆڵۆمپیەکانی پاریس (لە 26ی تەمموز تا 11ی ئاب)، ئاواتەخوازە "سنوورەکان ببەزێنێت و نیشانی خەڵکی بدات کە ئێمە کاتێک بڕیار دەدەین دەوستین. من دەمەوێت (پیشەکەم) بە مەرجەکانی خۆم تەواو بکەم.” .

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژێک نییە لە خەو هەڵسم بۆ ئەوەی مەشق و ڕاهێنان بکەم و بڵێم: کۆتایی هاتووە.

 هاوینی ڕابردوو، فرایزەر-پرایس لە پێشبڕکێی 100 مەتری پاڵەوانێتی جیهانی لە شاری بوداپێست پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لەدوای هاونیشتیمانییەکەی شێریکا جاکسۆن کە مەدالیای زیوی بەدەستهێناوە، لەگەڵ شاکاری ڕیچاردسۆنی ئەمریکی.


PM:01:25:11/02/2024