وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی ١٢ی ئامادەیی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی تاقیكردنەوەی بەرایی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەكان بڵاوكردەوە.

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ساڵی ۲۰۲۳- ۲۰۲٤ بڵاوكردەوە، كە لە ١٣ی ئازار دەستپێدەكەن و تاوەكو ١٦ی ئازار بەردەوام دەبن.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژانە تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و هەر ڕۆژێك بەر پشووی فەرمی كەوت تاقیكردنەوەكە دەخرێتە ڕۆژی دواتر.


PM:04:17:11/02/2024