وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكردەوە".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئەمشەو یەکشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غداد ده‌ستپێكرده‌وه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سه‌ربازی و ئاستی مه‌ترسییه‌كان و ژینگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌شڵێت" به پشتبەستن به‌و كۆبوونه‌وانه، خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی داده‌ڕێژرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ورده ورده‌ی راوێژكاران و شاره‌زایان تا ده‌گاته كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گواستنه‌وه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دووقۆڵی، تا ئه‌وكاته‌ی هیچ شتێك ئارامی گفتوگۆكان تێك نادات، كۆبوونه‌وه‌كان جار جار به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌كه به خێرایی".