هاتووچۆی دهۆک لە ئاگادارییەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ٢٠ی ئهم مانگهوه کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا دەکەونە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" لە رۆژی سێشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا دەکەونە کاردکردن و سەرپێچی تۆمار دەکەن".
بهپێی ئاگادارییهكهی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک بە (١٠٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکراوە، خێرایی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش (٨٠) کیلۆمەتره لە کاتژمێرێکدا.