نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٨١ دۆلارو٩٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٨١ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٨٤ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.

گرژی و ئاڵۆزییەکان بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە غەززە و، ئەگەری پەرەسەندنی ئەو شەڕە ببوونە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی ٦٪ـی لە هەفتەی رابردوودا.
 
هەرچەندە ئەگەری تەشەنەکردنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەردەوام دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە نەوتی ئەمریکا، کاریگەری نەرێنییان لەسەر نرخەکانی نەوت داناوە.

لە لایەکیترەوەبەرزبونەوەی نرخی نه‌وت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.



AM:09:11:12/02/2024