لەسەر بودجەی ٨٪ی داهاتی کارەبا، پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،'' له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٨%ی كاره‌با، پرۆژەیەکی کارەبا به‌بڕی زیاتر له ١٨٧ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت''.
ڕوونیشیکردەوە کە پرۆژه‌كە بریتییه له دانانی دوو محاویله‌ی ٤٠٠ كه‌ی ڤی ئه‌ی له فیده‌ری ١٧٣ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، دانانی دوو محاویله‌ی بۆ فیده‌ری ٢١ له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی محاویله‌ی ١٣ لە تۆڕی كاره‌بای ماڵان له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.
ئەوەشی خستەڕوو کە بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له ١٨٧ملیۆن و ٢٢٦هەزار و ٥٠٠ دینارە و بڕیارە لە ماوەی ٩٠ڕۆژی کارکردن‌دا تەواو بێت.