بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بانکی ناوەندی بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ١٠٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٠٩ ملیۆن و ١٩٤ هەزار ١٠٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٤ ملیۆن و ٩٨٨ هەزارو ٤٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.