سلێمانی ..هێزێکی پڕ چەک گەمارۆی ماڵی ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە دەدەن کە کوڕی بەرهەمهێنێکی بریندار کرد

ئەمڕۆ دوو شەممە هێزێکی پڕ چەکی ئەمنی لە کەنە سورە لە باشوری سلێمانی چواردەوری ماڵی دێرین عوزێریان داوە کە هەفتەیەک لەمەوپێش کوڕی وەبەرهەمهێنێکی سلێمانیان بە فیشەک بریندار کرد.

هەفتەی رابردوو لە کاتی رووداوەکەدا هێزەکانی ئاسایش دوو کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن وبریندارکردنی ئەحمەد کامیل شانەگەر دەستگیر کرد کە بەرهەهێنێکی شاری سلێمانییە، ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت دێرین عوزێری دەستگیربکەن کە بە تۆمەتباری سەرەکی لە تەقەکردنی ئەو کوڕی وەبەرهەمهێنە هەژمار دەکرێت.

دێرین عوزێری وەک ئامر فەوجێکی هێزە تایبەتەکانی بەرپرسێکی یەکێتی ناسراوەو، دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە هۆکاری دەستگیرنەکردنی تا ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرپرسە.

لە کاتی ئەو هێرشکردنە سەر ئەو خێزانە وەبەرهەمهێنە، نە یەکێتی وەبەرهەمهێنانی کوردستان و نە ژووری بازرگانی هیچ هەڵوێستێکی داکۆکیکاریان لەو وەبەرهەهمێنە نەبوو. 

زانیارییە رۆژنامەوانییەکانی نزیکی ئەحمەد کامیل شانەگەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم دێرینە پێشتریش میلۆنێک دۆلاری لەم وەبەرهەمهێنە سەندبێت. 



PM:02:52:12/02/2024