"بکوژی دوو براکەی کەرکوک دەستگیرکران"

پاش ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای کەرکوک دوو برا کوژران کە کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە "بکوژەکە دەستگیرکرا". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بکوژی دوو براکەی کەرکوک لە هەولێر دەستگیرکراوە". 

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی دەروازەی پارێزگای کەرکوک دوو برا کوژران کە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا و تەمەنیان لە نێوان (٢١ بۆ ٢٣) ساڵان دایە. 

رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە بوو، دوای ڕووداوەکەش بکوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات. 


PM:07:46:12/02/2024